تیپی «ترابوزان ئیسپۆر»ی تورکیا بە نیازی درێژ کردنەوەی گرێبەستە لەگەڵ یاریزانەکەی ئێران دا
گەورە ڕاھێنی تیپی تۆپی پێی «ترابوزان ئیسپۆر»ی تورکیا بە بەرپرسانی ئەم یانەیەی ڕاگەیاند، گرێبەستی «مەجید حسەینی» بەرگریکارە ئێرانییەکەی تیپەکەی دەبێ درێژ بکرێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «میھر» بە گێڕانەوە لە میدیاکانی تورکیا وای بڵاو کردەوە کە، گەورە ڕاھێنی تیپی تۆپی پێی «ترابوزان ئیسپۆر»ی تورکیا پێ لە سەر ئەوە دادەگرێت کە گرێبەستەکەی «مەجید حسەینی» یاریزانەکەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران کە لە تیپەکەی دا خەریکی چالاکی نواندنە، ھەرچی خێراتر درێژ بکرێتەوە، چونکو ئەم بەرگریکارە ئێرانییەی تیپەکەی لە لایەن چەند یانەی دیکەوە پێشنیاری باشی پێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، چالاک بوونی «مەجید حسەینی» سەرنجی «عەبدوڵڵا ئاوچی» گەورە ڕاھێنی تیپی تۆپی پێی «ترابوزان ئیسپۆر»ی تورکیا ڕاکێشاوەو ئەم ڕاھێنەرە خاوەن ئەزمونە بەڕێوەبەری یانەکەی وریا کردووەتەوە کە دەبێ «مەجید حسەینی» لە تیپەکەیاندا ڕابگرن.
«ترابوزان ئیسپۆر» لە ئێستادا لە ڕیزی پێنجەمی سوپەرلیگی تۆپی پێی تورکیادایەو تیپەکانی «فەنەر باغچە»، «بشیکتاش»، «گالاتا سەرای» لە ڕیزەکانی سەکەم ھەتا سێھەم دان.