ئینتەرمیلان لوتکەی کالچیۆی گرت و لوکاکۆ لەگەڵ کریستیانۆ هاوتا بووەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i392924-ئینتەرمیلان_لوتکەی_کالچیۆی_گرت_و_لوکاکۆ_لەگەڵ_کریستیانۆ_هاوتا_بووەوە
شەوی رابردوو لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 22ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەرمیلان بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر لازیۆ تۆمارکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 15, 2021 05:28 Asia/Tehran
  • ئینتەرمیلان لوتکەی کالچیۆی گرت و لوکاکۆ لەگەڵ کریستیانۆ هاوتا بووەوە

شەوی رابردوو لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 22ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەرمیلان بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر لازیۆ تۆمارکرد.

 

ئینتەرمیلان لە جوسێپی میاتزا میوانداری یانەی لازیۆی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی کوڕانی کۆنتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی نێراتزۆری لە خولەکەکانی 22 و 45 و 64 لەلایەن ڕۆمێلو لوکاکۆ (دوو گۆڵ) و لاوتارۆ مارتینێز، گۆڵەکەی لازیۆ لە خولەکی 61 لەلایەن گۆنزالۆ ئیسکالانتییەوە تۆمارکران.