شوبات 15, 2021 15:33 Asia/Tehran
  • سه‌رجه‌م چالاکیه‌ وه‌رزشییه‌کان له‌ عیراق راگیران

لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا له‌ عێراق ، سه‌رجه‌م چالاکیه‌ وه‌رزشیه‌کانى له‌ سه‌رتاسه‌رى عێراق راگرت.

 

لیژنه‌که‌ ئه‌مرۆ له‌ راگه‌یه‌ندراوێک ئاشکرایکردووه‌ ، ته‌واوى چالاکیه‌ وه‌رزشیه‌کان له‌ سه‌رتاسه‌رى عێراق به‌ هۆى بلاووبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى نوێى کۆرۆنا راگیران تاوه‌کو کاتێکى نادیار .

له‌ لێدوانێکى تایبه‌ت به‌ PUKmedia، ئاره‌زوو مه‌حمود ئه‌ندامى لیژنه‌ى وه‌رزش و لاوان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشکرایکرد ، ئه‌و بریاره‌ ته‌واوى چالاکیه‌کان ده‌گرێته‌وه‌ به‌ یارییه‌کانى خولى نایاب و پاڵاوتنه‌کانى پله‌یه‌کى عێراقیشه‌وه‌ .

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ بۆ یه‌که‌مجار له‌ عێراق حاڵه‌تى کۆرۆناى نوێ تۆمارکرا .

سەرپەیڤ