هاوسەری ھونەرمەندی کورد مامۆستا «موحەممەدی ماملێ» ماڵئاوایی لە ژیان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393057-هاوسەری_ھونەرمەندی_کورد_مامۆستا_موحەممەدی_ماملێ_ماڵئاوایی_لە_ژیان_کرد
خاتوو «ئامین مەولوودیان» هاوسەری ھونەرمەندی دەنگخۆشی کورد مامۆستا «موحەممەدی ماملێ» ئەمڕۆ پێنج شەممە لە تەمەنی ٨٤ ساڵی دا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 18, 2021 09:44 Asia/Tehran
  • هاوسەری ھونەرمەندی کورد مامۆستا «موحەممەدی ماملێ» ماڵئاوایی لە ژیان کرد

خاتوو «ئامین مەولوودیان» هاوسەری ھونەرمەندی دەنگخۆشی کورد مامۆستا «موحەممەدی ماملێ» ئەمڕۆ پێنج شەممە لە تەمەنی ٨٤ ساڵی دا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێییەکانی شاری مەھابادەوە، خاتوو «ئامین مەولوودیان» هاوسەری ھونەرمەندی ناودارو دەنگخۆشی کورد مامۆستا «موحەممەدی ماملێ» ناسراو بە «دایە ئامین» ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ ١٨ی شوباتی ٢٠٢١ لە تەمەنی ٨٤ ساڵی دا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.خوالێخۆشبوو «ئامین مەولوودیان» لە ساڵی ١٣١٥ی کۆچیی ھەتاوی لە گەڕەکی ئەرمەنیانی شاری «مەهاباد» لە دایک بووە و لە ساڵی ١٣٤٣ لە پاش یەکتر ناسینیان لەگەڵ ھونەرمەندی ناوداری کورد مامۆستا «موحەممەدی ماملێ» ھاوسەرگیرییان کردووە.

خاتوو «ئامین مەولوودیان»  ناسراو بە «دایە ئامین» سەرەنجام لە ڕۆژی پێنج شەممە سیھەمی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ باروبنەی بەرەو جیھانی ھەرماو وێک ناو پەیوەندیی کرد بە ھاونشینە دێرینەکەیەوە ....ڕۆحی شاد