شوبات 27, 2021 13:17 Asia/Tehran
  • ئاشێک لە  سیوەجی بانە زیاتر لە نیو سەدەیە کار دەکات

ئاشێک بە 60ساڵ پێشینە لە گوندی سیوەجی بانە بە ھەوڵی لاوانی ئەم ئاواییە ئێستاش کار دەکات .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەم ئاشە بە درێژایی تەمەنی ، تەنیا دوو ئاشەوان و دوو شاگر ئاشەوانی بەخۆوە بینیوە . 

محەمەد رۆستەمی ئاشەوانی ئەم ئاشە دێرینە دەڵێ : خەڵکی ئاواییەکانی دەوروبەر ، گەنم ، ھەرزن ، جۆ و بەڕوو و بەرھەمی دیکە بۆ لەئاشکردن دێنن بۆ ئێمە . 

وتیشی ئەم ئاشە دەتوانێ تا 6 تۆن لە رۆژدا ئارد ساز بکات . 

یەکەم ئاشەوانی ئەم ئاشە ، مستەفا خدری ناسراو بە مستەفا ئاشەوان بووە کە ئێستا کەسێکی بەساڵاچوویە و جار جار سەردانی ئاشەکە دەکات و ئەزموونی کاری  خۆی دەخاتە بەردەستی گەنجەکان . 

سەرپەیڤ