«پەیام عەزیری» پارچەموسیقای «پاڵەوانی پێکەنیو» بۆ «سیامەند ڕەحمان» پێشکەش دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393467-پەیام_عەزیری_پارچەموسیقای_پاڵەوانی_پێکەنیو_بۆ_سیامەند_ڕەحمان_پێشکەش_دەکات
پارچەموسیقای «پاڵەوانی پێکەنیو» بە ئاوازو دەنگی «پەیام عەزیزی» ھونەرمەندی بواری موسیقای عیرقانیی ئێران، ھاوکات لەگەڵ یەکەم ساڵگەڕی کۆچی دوایی «سیامەند ڕەحمان» پاڵەوانی جیھان و پارائۆلەمپیک، بڵاو دەبێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 28, 2021 09:01 Asia/Tehran
  • «پەیام عەزیری» پارچەموسیقای «پاڵەوانی پێکەنیو» بۆ «سیامەند ڕەحمان» پێشکەش دەکات

پارچەموسیقای «پاڵەوانی پێکەنیو» بە ئاوازو دەنگی «پەیام عەزیزی» ھونەرمەندی بواری موسیقای عیرقانیی ئێران، ھاوکات لەگەڵ یەکەم ساڵگەڕی کۆچی دوایی «سیامەند ڕەحمان» پاڵەوانی جیھان و پارائۆلەمپیک، بڵاو دەبێتەوە.

ئەم پارچەموسیقایە بە پێی داخوازیی لێژنەی نیشتیمانیی پارائۆلەمپیک و لە مایەی «شۆر» و لە دانان و وتنی «پەیام عەزیزی» و ڕێکخستنی «سیامەند کوردستانی» و بە ھەڵبەستی «نازەنین سانی» پێکھاتووەو بۆ یەکەمجار لە ڕێ و ڕەسمی بیرئانینی «سیامەند ڕەحمان» پاڵەوانی جیھانی و پارائۆلەمپیک و ڕەچەشکێنی ئەفسانەیی مێژووی کێش ھەڵگرتنی پارائۆلەمپیک، بە دەنگی «پەیام عەزیری» و لە کەشێکی حەماسی و نیشتیمانی و عاریفانەدا پێشکەش دەکرێت.

ڕێ و ڕەسمی بیرئانینی «سیامەند ڕەحمان» ھاوکات لەگەڵ کۆتایی ھاتنی کێبەرکێکانی پاراکێش ھەڵگرتنی جامی «سیامەند» لە کاتژمێر ٣ی ڕۆژی سێ شەممە ١٢ی ڕەشەمە لە فیدراسیۆنی گیانباران و کەم ئەندامان بە ئامادە بوونی سەرۆکان و بەڕێوەبەرانی لێژنەکانی نیشتیمانیی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیک، بەڕێوەبەرانی وەزارەتی ئوەرزش و لاوان، سەرۆکانی فیدراسیۆنەکان،  پاڵەوانان، میوانانی بیانی و بمەماڵەی خوالێخۆشبوو «سیامەند ڕەحمان» بەرپا دەکرێت.

«سیامەند» سیمایەکی دەم بە پێکەنینی لە خۆی بەجۆ ھێڵاوەو بەردەوام لە ھەڵس و کەوتەکانی دا پێوەرگەلی پاڵەوانەتیی وەک خاکەڕایی، نیشتیمانپەروەری و ئاکاری جوان و ھتد... بەدی دەکرا.