قەدەغەکرانی ئامادە بوونی ھاندەرانی بیانی لە ئۆلەمپیکی ٢٠٢١ی تۆکیۆ
ئادار 11, 2021 14:03 Asia/Tehran
ئامادە بوونی ھاندەرانی بیانی لە ئۆلەمپیکی ٢٠٢١ی تۆکیۆ قەدەغە کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی کیۆدۆ،دەوڵەتی ژاپۆن ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە لێژنەی بەرپاکردنی یارییەکاندا کە بە شێوەی ئۆتلاین لەگەڵ لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک و پارا ئۆلەمپیک دا بەڕێوە چوو،ئەم بڕیارەی دا.
نیگەرانیی گشتی لە بارەی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە ھۆی ئەم بڕیاردانە.
بە پێی ڕاگەیاندنی لێژنەی ڕێکخستنی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ، ڕووداوەکانی تاقیکارانەی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ کە پەکی خراو لە ئێستادا بڕیارە سەرباری تەشەنای کۆرۆنا لە ساڵی ٢٠٢١ دا بەڕێوە بچێ ت، لە مانگی مارسی ئەمساڵ دەست پێ دەکات.