ناوی پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی حەوتەی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا ڕاگەیەندران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i393953-ناوی_پاڵێوراوانی_باشترین_یاریزانی_حەوتەی_ھەڵبژاردەی_پاڵەوانانی_ئەورووپا_ڕاگەیەندران
یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ناوی پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی حەوتەی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 11, 2021 11:53 Asia/Tehran
  • ناوی پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی حەوتەی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا ڕاگەیەندران

یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ناوی پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی حەوتەی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ماڵپەڕی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی حەوتەی دوای کۆتایی ھاتنی خولی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپای ناساند.

«ھاڵێند» لە تیپی «دۆرتمۆند»، «سورخیۆ ئێلیڤیرا» لە تیپی «پۆرتۆ»، «کیلۆر ناواس» لە «پاری سان ژێرمان» و «فابینیۆ» لە تیپی «لیڤەرپول» چوار پاڵێوراوی ھەڵکەوتەی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپان.

ئەم حەوتەیە تیپەکانی پۆرتۆی پۆرتوگال و دۆرتمۆندی ئاڵمانیا بە پەڕینەوە لە بەربەستی «یۆقێنتوس»ی ئیتالیاو «سیڤیا»ی ئیسپانیا گەییشتنە قۆناغی پێش کۆتایی.

بەم پێیە بۆ یەکەمجار لە وەرزی ٢٠٠٤ەوە لە قۆناغی پێش کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا نە «ڕۆناڵدۆ»یەک لە ئارادایە نە «مێسی».