ورمێ بوو بە میوانداری یانەکانی «پاڤێرلیفتینگ»ی جیھان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i394236-ورمێ_بوو_بە_میوانداری_یانەکانی_پاڤێرلیفتینگ_ی_جیھان
تەبایی نامەی ھاوکاریی نێوان فیدراسیۆنی جەستەکاری و فەرمانگەی گشتیی وەرزش و لاوانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بۆ میوانداری کردنی کاپی یانەکانی «پاڤێرلیفتینگ»ی جیھان واژۆ کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 17, 2021 09:36 Asia/Tehran
  • ورمێ بوو بە میوانداری یانەکانی «پاڤێرلیفتینگ»ی جیھان

تەبایی نامەی ھاوکاریی نێوان فیدراسیۆنی جەستەکاری و فەرمانگەی گشتیی وەرزش و لاوانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بۆ میوانداری کردنی کاپی یانەکانی «پاڤێرلیفتینگ»ی جیھان واژۆ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، لە ھەل و مەرجێکدا کە بڕیار وایە ھەڵبژاردەی  «پاڤێرلیفتینگ» لە بەھاری ساڵی ١٤٠٠ دا بە ئامادە بوونی ٨ تیپ بکەوێتە گەڕ، بەرنامەش بۆ بەرپاکردنی کاپی  یانەکانی «پاڤێرلیفتینگ»ی جیھانیش دادەڕێژرێت.

دوای دانوستانی نێوان فیدراسیۆنی جەستەکاری و لەش جوانی لەگەڵ  فەرمانگەی گشتیی وەرزش و لاوانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئەمڕۆ لە ئاھەنگێکدا بە ئامادە بوونی «کەیومەرس پوور ئیراندوست» بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، «عەبدولمەھدی نەسیر زادە» سەرۆکی فیدراسیۆنی جەستەکاری و لەشجوانی، «ڕەزا فیروز» جێگری سەرۆک و «حەسەن کەرباسی» سەرپەرشتی سکرتاریەتی فیدراسیۆن، «حسەین شیروانی» سەرپەرشتی ھەڵبژاردەی فسدراسیۆنی جەستەکاری و لەشجوانی و کۆمەڵێکی تر لە بەرپرسانی ڕێکخراوەی لیگ، تەبایی نامەی ھاوکاریی نێوان فیدراسیۆنی جەستەکاری و فەرمانگەی گشتیی وەرزش و لاوانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا واژۆ کرا.

بە پێی ئەم تەبایی نامەیە بڕیار درا لە گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ کێبەرکێی کاپی یانەکانی «پاڤێرلیفتینگ»ی جیھان بە میوانداریەتیی شاری ورمێ بەڕێوە بچێت.