وەرزشوانێکی بۆکانی پلەی سێھەمی کێبەرکێکانی ئۆنلاینی «کۆنگفوو»ی دەست کەوت
سەرۆکی دەستەی «کۆنگفوو»و ھونەرە جەنگاوەرییەکانی بۆکان وتی: «موعین قادرپوور» وەرزشوانی ئەم شارستانە توانی پبەی سێھەم و میدالیای کێبەرکێ ئۆنلاینە نێونەتەوەییەکانی «کۆنگفوو» مسۆگەر کات.
«موحەممەد قادرپوور» ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا وتی: کێبەرکێی نێونەتەوەیی ڕێکخراوەی جیھانیی ئەژدیھای سوور بە ئامادە بوونی ١١ وڵات بەشێ.ەی ئۆنلاین بەرپا کراو لەم کێبەرکێیانەدا وڵاتانێکی ھێزمەندی وەک،مەکسیک، ئازەربایجان، پاکستان، تورکیا، عێراق ، ئێران، ئەفغانستان، سوییئدو هیندوستان و وڵاتانی خاوەن ئوسلوبی ئەم بوارە وەرزشییە تیای دا بەشدار بوون.
سەرۆکی دەستەی «کۆنگفوو»و ھونەرە جەنگاوەرییەکانی بۆکان وتیشی: بۆ بەشداری لەو کێبەرکێیانە دووھەزارو ٥٠٠ ھیدیۆ ڕەوانە کرا بوو کە ٢٥٠یان توانی ڕێی لە بەشی کێبەرکێکە بکەوێت کە کەسانی ھەڵکەوتەیان لەنێو بەرھەمەکاندا دیاری کران.
وتیشی: ئەم کێبەرکێیانە بەشێوەی ئۆنلاین بۆ تەمەنی ٨ ھەتا ٤٠ ساڵ لە بەشی پیاوان و ژنان و لە دوو بەشی چەک و ھێلەک دا دا بەرپا کرا ئەم لە ئەنجام دا ئەم وەرزشوانە بۆکانییەش لە بەشی ھێلەک دا دوای وەرزشوانێکی مەکسیکی و وەرزشوانێکی ھاووڵاتیی خەڵکی ئەردەبیل توانی پلەی سێھەم دەست بخات.
بۆکان لەو جەمسەرە گرینگانەی بواری وەرزشی جەنگاوەری لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دێتە ئەژمار.