یاریزانێکی کۆریایی تۆپی پێ سەرنجی زۆرێک لەیانەکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i394801-یاریزانێکی_کۆریایی_تۆپی_پێ_سەرنجی_زۆرێک_لەیانەکانی_بەلای_خۆیدا_ڕاکێشاوە
لە بەر ئاستی بەرزو شێوەیاری کردنی جێی سەرنجی یاریزانێکی کۆریایی، زۆرێک لە یانەکان بە نیازن بەرەو لای خۆیان ڕایکێشن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 01, 2021 11:04 Asia/Tehran
  • یاریزانێکی کۆریایی تۆپی پێ سەرنجی زۆرێک لەیانەکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە

لە بەر ئاستی بەرزو شێوەیاری کردنی جێی سەرنجی یاریزانێکی کۆریایی، زۆرێک لە یانەکان بە نیازن بەرەو لای خۆیان ڕایکێشن.

«سۆن هیۆنگ مین»ی کۆریایی‌و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی «تۆتنهام»ی ئینگلیزی، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی دەکات، سەرنجی زۆرێک لەیانەکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.

گرێبەستی ئەو یاریزانە، لەساڵی ٢٠٢٣ لەگەڵ «تۆتنهام» کۆتایی پێ دێت و، یانەی «بایرن مونیخ»ی ئەڵمانی، دەیەوێت ئەو یاریزانە بۆ ڕیزی یانەکەی بگوازێتەوەو گرێبەستی پێنج ساڵی لەگەڵ واژۆبکات.

«سۆن هیۆنگ مین»ی کۆریایی‌ پێش ئەوەی ڕوو لەیانەی «تۆتنهام» بکات، لەیانەکانی «هامبۆرگ‌»و یانەکانی دیکەی ئاڵمانیا یاریی کردووە. «سۆن» لەساڵی ٢٠١٥ ڕووی لەیانەی «تۆتنهام» کرد، تائێستا ٢٧٠ یاریی لەگەڵ ئەو یانەیە ئەنجام داوەو توانیویەتی ٧٤گۆڵ تۆماربکات‌ و ٤٠ گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی دروستبکات.

«سۆن»هەروەها  لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا ٨٩ یاریی ئەنجام داوەو توانیویەتی ٢٦ گۆڵ تۆماربکات‌ و بەشداریی یارییە ئاسیاییەکانی «ئیندۆنێزیای ساڵی ٢٠١٨ ش کردووە.