تۆمارکرانی ھەزاران بەڵگەی زانستیی زانستوەرانی ئێرانی لە دنیادا
یاریدەری بەشی توێژینەوەو تەکنۆلۆژیای وەزارەتی زانست و لێکۆڵینەوەو تەکنۆلۆژیای ئێران، ڕایگەیاند: ھەزاران بەڵگەی زانستیی زانستوەرانی ئێرانی لە دنیادا تۆمار کراوە.
«غوڵامحسەین ڕەحیمی شیعرباف» یاریدەری بەشی توێژینەوەو تەکنۆلۆژیای وەزارەتی زانست و لێکۆڵینەوەو تەکنۆلۆژیای ئێران،ڕۆژی پێنج شەممەی ڕایگەیاند: زیاتر لە ٦٦ ھەزار بەڵگەی زانستی لە لێکۆڵەرانی ئێرانی لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی لە دنیادا تۆمار کرا.
شیعرباف وتیشی: ئێران توانیویەتی لەماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا ڕێگای زانستیی چەندین سەدە بپێوێت.
یاریدەری بەشی توێژینەوەو تەکنۆلۆژیای وەزارەتی زانست و لێکۆڵینەوەو تەکنۆلۆژیای ئێران، وتیشی: لێکۆڵەران و مامۆستایانی زانکۆکانی ئێران توانیویانە بە توێژینەوەکانیان ، پلەی زانستیی وڵات لە بواری جۆربەجۆری زانستی لە جیھاندا بەرز کەنەوە.
«ڕەحیمی شیعرباف» وتیشی: لە ئێستادا ٤٦ سەیرانگەی زانستی و تەکنیکی لە ئێراندا پێکھاتووە کە ھەزارو ٧٠٠ کۆمپانیای تەکنیکی و زانست بنەما دەگرێتەوە.