دڵزاری شاعیر لە تەمەنی ١٠١ ساڵی کۆچی دوایی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i395135-دڵزاری_شاعیر_لە_تەمەنی_١٠١_ساڵی_کۆچی_دوایی_کرد
ئەمڕۆ شەممە ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ دڵزاری شاعیر لە تەمەنی ١٠١ ساڵی کۆچی دوایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 10, 2021 12:54 Asia/Tehran
  • دڵزاری شاعیر لە تەمەنی ١٠١ ساڵی کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ شەممە ١٠ی نیسانی ٢٠٢١ دڵزاری شاعیر لە تەمەنی ١٠١ ساڵی کۆچی دوایی کرد.

 

بە پێی هەواڵێکی سپی میدیا ، ئەمڕۆ شەممە ئازاد دڵزار کوڕى شاعیرى کورد (ئه‌حمه‌د دڵزار) هه‌واڵى کۆچى دوایى باوکى بڵاوکرده‌وه‌ و نوسیویه‌تى" دۆستانی ئازیز کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ باوکم ئەحمەد دڵزاری شاعیر کۆچی دوایی کرد". 

دڵزار ناوی تەواوی ئەحمەد مستەفا محەممەدە و لە رۆژى 8/1/1920 لە شاری کۆیە لەدایکبووە.

 ناسناوی (دڵزار)ی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه‌ و پێی ناسراوه.‌

 بەرلەوەی بچێتە خوێندنگا باوکى شیعری فارسی بۆ کردۆتە کوردی.

 لە ساڵی 1927 لەتەمەنی (7) ساڵیدا باوکى ناردویەتیە لاى (مەلا ئەسعەد) و لەوێ فێری نووسین و خوێندن بووە.

دڵزار لە ساڵی 1929 چووەتە خوێندنگاى سەرەتایی لە کۆیە.