یانەی تۆپی پێی فولادی خوزستان مۆڵەتی ئامادەبوون لە لیگی پاڵەوانانی ئاسیای وەدەستھێنا
نیسان 11, 2021 09:20 Asia/Tehran
یانەی تۆپی پێی فولادی خوزستان بە سەرکەوتن بەسەر ئەلعەینی ئیمارات ، مۆڵەتی ئامادەبوون لە لیگی پاڵەوانانی ئاسیا 2021ی وەدەستھێنا.
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، شەوی رابردوو لە دوایین یاری قۆناغی پلەی ئافی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا ، یانەی تۆپی پێی فولادی خوزستانی ئێران لە یاریگەی پرەنس فەیسەڵ بن فەھد ی شاری ریاز رووبەڕووی ئەلعەینی ئیمارات بووەوە کە ئەم یاریە سەرەنجام بە باڵادەستیی 4 بە سفری یانە ئێرانیەکە ئێران کۆتایی ھات .
فولادی خوزستان بە سەرکەوتن لەم یاریەدا مۆڵەتی ئامادەبوون لە گروپی چوارەمی یاریەکانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیای بەدەستھێنا .
فولادی خوزستان لە گروپی چوارەمی ئەم یاریانە لە گەڵ یانەکانی ئەننسەری عەرەبستان ، السد ی قەتەر و ئەلوەحداتی ئەردەن یاری دەکات و یاریەکانیش بە میوانداریی عەرەبستان بەڕێوەدەچن .