بوونی «قایدی»و «عەبدی» لە پێڕستی ئەستێرە لاوەکانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پاڵەوانانی ئاسیا
کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ناوی ھێرشبەرانی «ئیستیقلال»و «پێرسپۆلیس»ی لە نێو پێڕستی ئەستێرە لاوەکانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پاڵەوانانی ئاسیا داناوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ماڵپەڕی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بەرلە دەست پێ بوونی قۆناغی بە کۆمەڵی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، شەش یاریزانی پرشنگداری تیپەکانی ئێستای دیاری کردووەو بە ھۆگرانیش پێشنیاری کرد کە ئەم یاریزانانە لە کێبەرکێکانی بەردەم دا بخەنە ژێر چاودێرییەوە.
تەواوی ئەم یاریزانانە تەمەنیان ژێر ٢٣ ساڵەو ئەستێرەگەلێکی گەورە بۆ تیپەکەی خۆیان دێنە ئەژمار.
ناوی ئەم یاریزانە لاوانە بریتین لە:
۱- ناسر ئەلدوساری لە ئەلهیلالی عەرەبستان
۲- ئیبراهیم بایش لە یانەی ھێزی ئاسمانیی عێراق
۳- ئیبروخیم خەلیل یوڵدۆشۆف لە پاختاکوری ئۆزبەکستان
۴- مەهدی عەبدی لە پێرسپۆلیسی ئێران
۵- خالید ئەلغانام لە ئەلنەسری عەرەبستان
۶- مەهدی قایدی ئیستیقلالی ئێران
کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە بارەی عەبدییەوە نووسیویەتی: ئەو سەرەی لە کێبەرکێ لەگەڵ «ئەبنەسر»دا وەشاندی باشترین دیاری بوو بۆ لایەنگرانی پێرسپۆلیس. گۆڵەکەی لە فیناڵیش دا متمانە بەخۆبوونەکەی زیاتر کرد. ئەم ھێرشبەرەی ئێران ڕەوتی باشی ساڵی ڕابردووی لەم وەرزەی ئێستادا نەبوو، بەڵام خەریکە خۆی دەبووژێنێتەوە.
کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە بارەی «قایدی»شەوە وتوویەتی: ڕەنگە باشترین بژاردەی ئەم چەند کەسە «قایدی»بێت کە لە ئێستادا وەکو باشترین یاریزانی تیپی ئیستیقلال دەناسرێت. ئەو ساڵی ڕابردوو باشترین دەرفەتی بۆ تیپەکەی دەڕەخساند و چاوەڕوان دەکرێ کە ئەمساڵ بتوانێ لە گۆڵکاریش دا باش بجوڵێتەوە. چالاکییب باشی «قایدی» بووە ھۆی ئەوەی کە بانگێشتی تیپی نیشتیمانی بکرێت و لە بەرامبەر بۆسنیش دا گۆڵ تۆمار بکات.