بەرپا کرانی ئاھەنگی ڕێزنان لە «ڕۆژی سەعدی» لە تاجیکستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i395559-بەرپا_کرانی_ئاھەنگی_ڕێزنان_لە_ڕۆژی_سەعدی_لە_تاجیکستان
ئاھەنگی ڕێزنان لە «ڕۆژی سەعدی» لە سەر ئەرکی باڵوێزخانەی ئێران لە تاجیکستان بەڕێوە چوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 21, 2021 04:24 Asia/Tehran
  • بەرپا کرانی ئاھەنگی ڕێزنان لە «ڕۆژی سەعدی» لە تاجیکستان

ئاھەنگی ڕێزنان لە «ڕۆژی سەعدی» لە سەر ئەرکی باڵوێزخانەی ئێران لە تاجیکستان بەڕێوە چوو.

بە پەێی ڕاپۆرتی ڕۆزی سێ شەممەی ئیرنا،«موحەممەد تەقی سابیری» باڵوێزی ئێران لە تاجیکستان لە ئاھەنگی ڕێزنان لە «ڕۆژی سەعدی» وتی: ناوی سەعدی و ئاسەوارە گرانبارییەکانی لە مێژە یادگەی مێژوویی جیھانی ڕازاندووەتەوەو ئەم شانازییە مەزنەش ھەتا ئەمکڕۆو بۆ ھەتا ھەتایە لە مێژوودا مایەی شانازیی ھەموو پارسی زمانەکانە.

«سابیری» وتیشی: بەرھەمەکانی حەکیمی ناوداری شیراز تژییە لە مرۆڤایەتی، ھاودڵی، دۆستایەتی، ئەوین و ڕێزنان لە فەزیلەتەکان و، شەریفایەتیی مرۆڤی مەرجدار کردووە بە ئیحسان و چاکەکاری و یارمەتیدانی خەڵکەوە. 

مەکۆی «سەعدی» ناسیی ئێران لە ساڵی ١٣٨١ی کۆچیی ھەتاوی ڕۆژی یەکەمی بانەمەڕی وەک ڕۆژژ «سەعدی» ڕاگەیاندو لە یەکەمی بانەمەڕی ساڵی ١٣٨٩ی کۆچیی ھەتاوی و لە کۆبوونەوەی شاعیرانی جیھان لە شیرازیش دا یەکەم ڕۆژی مانگی بانەمەڕ لە لایەن دامەزراوە ڕۆشنبیرییە نێوخۆیی و دەرەوەییەکان وەک ڕۆژی «سەعدی» ناودێری کرا.