ئەمڕۆ ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییە
١٢٣ ساڵ بە سەر دەرچونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی تێ دەپەڕێ و لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی ھەرێمی کوردستانیش گازندەی ئەوە دەکات کە ساڵی ٢٠٢١لەساڵە هەرە خراپەکان بووە بۆ میدیاکارو ڕۆژنامەنووسان.
لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی تێپەڕینی ١٢٣ ساڵ بەسەر تەمەنی ڕۆژنامەگەریی کوردی دا لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاندووە: لەکاتێکدا یادی تێپەڕبونی ١٢٣ ساڵ بەسەر لە دایکبوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی دەکەینەوە، کە لە هەمو کات زیاتر پێویستمان بە وتنی راستی، راستبێژی و میدیای راستەقینەیە .
لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنوسانی ھەرێمی کوردستان لە ئاگاداری نامەکەی دا ئاماژەی بەوەشکردووە کە، پاش تێپەڕبونی ١٢٣ ساڵ بەسەر لە دایکبونی یەکەم رۆژنامەی کوردی لە ھەندەراندا، ئەمڕۆ پێویستمان بەو گڕوتینە هەیە کە بەدرخانیەکان شەرەفی پێشەنگ بونیان بەخۆیاندا.
لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسان باسی لەوەشکردوە کە، بەهەناسەی خەون بینین بە ئازادیەوە، ئەمساڵی ٢٠٢١ لەساڵە هەرە خراپەکان بوو، زۆرترین راپۆرتی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بە (ترس لەئازادیی) لەسەر هەرێم نوسران.
جێگای ئاماژەیە ڕۆژی ٢٢ی نیسانی ساڵی ١٨٩٨یهکهم ژمارهی ڕۆژنامەی کوردی بەناوی «کوردستان» لە لایەن «میقداد میدحەت بەدرخان» لە قاھیرەی پێتەختی میسر دەرچوو. ئەم ڕۆژە لای ڕۆشنبیرانی کورد وەکو ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی ناودێر کراوە.