بەرپاکرانی یەکەم پیشانگای ئۆنلاینی قورئانی کەریم لە ئێراندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i395861-بەرپاکرانی_یەکەم_پیشانگای_ئۆنلاینی_قورئانی_کەریم_لە_ئێراندا
یەکەم پیشانگای ئۆنلاینی قورئانی کەریم بە ئامادە بوونی پەخشکاران و دامەزرێنەرانی جۆربەجۆر بەرپا دەکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 29, 2021 04:07 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی یەکەم پیشانگای ئۆنلاینی قورئانی کەریم لە ئێراندا

یەکەم پیشانگای ئۆنلاینی قورئانی کەریم بە ئامادە بوونی پەخشکاران و دامەزرێنەرانی جۆربەجۆر بەرپا دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، یەکەم پیشانگای ئۆنلاینی قورئانی کەریم لە ئەمڕۆ پێنج شەممەوە بە ئامادە بوونی «سەیید عەبباس ساڵحی» وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وەزارەتی ئیرشاد دەستبەکار دەبێت.

لە یەکەم پیشانگای ئۆنلاینی قورئانی کەریم ، زیاترلە ھەزار دامەزراوەو ناوەندی قورئان و ھەروەھا پەخشکارانی چالاک لەم بوارەدا بەشدار دەبن.

پیشانگای ئۆنلاینی قورئانی کەریم ، لە ماوەی ٢٤ کاژێردا چالاک دەبێ و ئەمەش دەرفەتێکە بۆ ئەوەی بەسەرکاران ھەلی ئەم پیشانگاو فرۆشگایە بقۆزنەوە.

پیشانگای ئۆنلاینی قورئانی کەریم لە دوو بەشی گشتیی فرۆشگایی و ناوەڕۆک دا بەرپا دەکرێت. یەکەم پیشانگای ئۆنلاینی قورئانی کەریم  ھەتا بیستەمی بانەمەڕ بەردەوام دەبێت.