خەڵاتی تایبەتیی کۆڕی داوەرانی فستیڤاڵی تێگزاسی ئەمریکا بەخشرایە فیلمێکی ئێرانی
فیلمی سینەمایی ئێرانیی «حەوت و نیو» خەڵاتی تایبەتیی کۆڕی داوەرانی فستیڤاڵی تێگزاسی ئەمریکای بردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، فیلمی سینەمایی ئێرانیی «حەوت و نیو» لە دەرھێنانی «نەوید مەحمودی» لە شەشەمین خولی فستیڤاڵی تێگزاسی ئەمریکا توانی خەڵاتی ڕێزلێنانی کۆڕی داوەران بباتەوە.
«حەوت و نیو» لە نووسین و دەرھێنانی «نەوید مەحمودی» و ئامادە کردنی «جەمشید مەحمودی» ھاوڕێ لەگەڵ ١٦ فیلمی دیکە لە باشووری ئاسیاوە لەم فستیڤاڵەدا کێبەرکێی پێ کراو لە لایەن کۆڕی داوەرانەوە ڕێزی لێ گیرا.
«حەوت و نیو» خاوەنی «ئاسکی زێڕین»ی فستیڤاڵی ئۆسترالیا، بەرھەمی ھاوبەشی ئێران و ئەفغانستانە کە ساڵی ڕابردووش لە کۆڕەجێژنی نێونەتەوەیی فیلمی «بوسان»ی کۆریای باشووری نمایش کرا.
ئەم فیلمەی برایانی «مەحمودی» بەسەرھاتی ژیانی حەوت کچی ئەفغانی و ئێرانی لە حەوت ئێپیزوددا دەگێڕێتەوە.