May 02, 2021 17:24 Asia/Tehran
  • بۆ یەکەمجار یانەی «نەورۆز» بەشداری لە خولی پلەیەکی عێراق دەکات

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ، یانەی نەورۆزی شاری سلێمانیی بەشداری لە خولی پلەیەکی عێراق دەکات ،

بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەرزشیی میدیاکانی عێراق، یانەی نەورۆزی شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان بەشداری لە خولی پلەیەکی عێراق دەکات. ئەمە یەکەمجارە لە مێژوودا کە ئەم یانە کوردە بگاتە ئەم قۆناغە و ھەر بۆیە وەک ڕووداوێکی دەگمەن دێتە ئەژمار.

نەورۆز بە پێکهاتەیەکی تا ڕادەیەک لاو بەشداری لەم خولە دەکات و بە نیازە ئەو ئاواتە بھێنێتە دی کە چەندین ساڵە زەینیان پێوە خەریک کردووە کە گەییشتن بە خولی عێراقە .

یانەی «نەورۆز» ڕۆژی دووشەممە لە یەکەم تاقیکردنه‌وه‌ى بە درێسە سپیەکانیەوە میوانداریی یانەی «کەربەلا» دەکات ، لەم پاڵەوانێتیەدا تیپی «نەورۆز» شەش یاری لە نێو یاریگای خۆی و شەشی دیکە لە دەرەوەی یاریگای خۆی و یارییەکەش لە خاکی بێلایەن ئەنجام دەدات. ئەم یارییانە لە نێوان چواردە تیپ بەڕێوە دەچێت .

سەرپەیڤ