سوڵتانی فەڕ: لە بەرامبەر ڕژێمی زایونی واز لە بنەماکانمان ناھێنین
وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران لە پەیامێکدا وێڕای ڕێزنان لە ڕۆزی قودس ڕایگەیاند: بنەماڵەی وەرزش قەت واز لە بنەماو ئارمانجەکانی لە بەرامبەر ڕژێمی داگیرکەری قودس ناھێنێ.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەسعود سوڵتانی فەڕ» وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، بنەماڵەی گەورەی وەرزش و لاوان لە یەومۆڵڵای ڕۆژی قودس شان بە شانی تاک بە تاکی خەڵک ھاواری سەرکەوتنی حەق بە سەر بەتاڵ و ناحەق دا بەرز دەکاتەوە.
لە پەیامەکەی «مەسعود سوڵتانی فەڕ»دا ھاتووە: ڕۆژی قودس ڕۆژی ڕەنگدانەوەی شکۆمەندی و مەزنایەتیی ئوممەتی ئیسلامی و ھێمای ڕەچەنین و وریا بوونەوەی جیھانی ئیسلامە. ڕۆژێک کە ئیمام خومەینی(رە) بە ترۆپکی مێژووەوە بۆ یادگار ھێشتیەوە ھەتا خەڵکانی موسڵمانی جیھان لەو ستەمەی کە چەوسێنەران لە گەلی چەوساوەی فەلەستینی دەکەن خافڵ نەبن و لە بەرامبەر ستەمکاران و ملھوڕانی مێژوو بەوپەڕی پشت ئەستوورییەوە ڕاپەڕن.
وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران وتیشی: لە دوایین ھەینیی مانگە ڕەمەزانی پیرۆز، بنەماڵەی گەورەی وەرزش و لاوانیش داکۆکیی خۆی لە خەڵکی چەوساوەو ستەملێکراوی فەلەستین لە جیھانییان ڕادەگەیەنێ و ھاواری سەرکەوتن بە سەر ناحەق و بەتاڵ دا بەرز دەکاتەوەو ڕایدەگەیەنێت کە، قەت واز لە بنەماو ئارمانجەکانمان لە بەرامبەر ڕژێمی داگیرکەری قودس ناھێنین.