May 16, 2021 17:26 Asia/Tehran
  • راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی یەمەن به‌ کۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە ، به‌ هۆی کاریگه‌ری تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی یه‌مه‌ن گیانی له‌ده‌ستدا .

 

یه‌کێتیی تۆپی پێی یه‌مه‌ن له‌ راگه‌یه‌نراوێکی ره‌سمیدا ئاشکرایکردووه‌ ، سامی نعاشی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌یان پاش مانه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێک له‌ چاودێری چڕی نه‌خۆشخانه‌و به‌ هۆی کاریگه‌ری ڤایرۆسه‌که‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ .

نعاش ساڵی 2019 بۆ جاری چواره‌م پۆستی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی تۆپی پێی یه‌مه‌نی وه‌رگرته‌وه‌ .

 

سەرپەیڤ