گەورەترین پەیکەری وڵاتی ئێران لە سنەدا پەردەی لە سەر لادرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i396874-گەورەترین_پەیکەری_وڵاتی_ئێران_لە_سنەدا_پەردەی_لە_سەر_لادرا
گەورەترین پەیکەری ئێران بە ناوی پەیکەری لە خۆبردوویی و خۆڕاگریی جەماوەری کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە ئامادە بوونی پارێزگاری کوردستان و سلێمانیی ھەرێمی کوردستان و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی پارێزگاکە لە داوێنی چیای «ئاویەر»ی سنە پەرەدی لە سەر لادرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 25, 2021 12:16 Asia/Tehran
  • گەورەترین پەیکەری وڵاتی ئێران لە سنەدا پەردەی لە سەر لادرا

گەورەترین پەیکەری ئێران بە ناوی پەیکەری لە خۆبردوویی و خۆڕاگریی جەماوەری کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە ئامادە بوونی پارێزگاری کوردستان و سلێمانیی ھەرێمی کوردستان و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی پارێزگاکە لە داوێنی چیای «ئاویەر»ی سنە پەرەدی لە سەر لادرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم پەیکەرە لە لایەن ھونەرمەندی ناوداری کوردستانی ئێران مامۆستا «ھادی زیائەددینی» چێکراوەو بە بۆنەی سێھەمی جۆزەردان ساڵگەڕی ڕزگارکرانی خوڕڕەمشاری ئێران پەردەی لە سەر لادرا.

درێژایی ئەم پەیکەرەی لەخۆبردوویی و خۆڕاگری بە ھێنانەئەژماری بناغەکەی ٢٢ مەترو کێشەکەشی ٣٠ تۆن دەبێت و کارگەلێکی وەک چێکردنی حاسە، دانانی گڵۆپ، دروست کردنی کەشێکی کەسک و سەوزو دانانی کورسی و مۆبڵ لە گردوپەڕی پەیکەرەکە بەستێنێکی لەباری بۆ سەردانی خەڵک خۆش کردووە.

واتای ئەم پەیکەرە بیرئانینی بەرخۆدانی جەماوەری کوردە لە سەردەمی ھەشت ساڵ بەرەڤانیی پیرۆز و شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعس بەسەر ئێرانداو  ھەروەھا ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە کردارەکانی نامرۆڤانەو دژ بە یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان بەرامبەر بە جەماوەری بێ دەرەتانی کورد لە لایەن بەکرێگیراوانی دیکتاتۆرە خوێنمژەکەی عێراقەوە.