ئێران سەرپەڕی فوتساڵی ئاسیایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i396960-ئێران_سەرپەڕی_فوتساڵی_ئاسیایە
بە پێی تازەترین ڕیزبەندیی فوتساڵی جیھان، تیپی نیشتیمانیی ئێران ھەروا لە ڕیزی یەکەمی ئاسیاو شەشەمی جیھاندایە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 28, 2021 06:41 Asia/Tehran
  • ئێران سەرپەڕی فوتساڵی ئاسیایە

بە پێی تازەترین ڕیزبەندیی فوتساڵی جیھان، تیپی نیشتیمانیی ئێران ھەروا لە ڕیزی یەکەمی ئاسیاو شەشەمی جیھاندایە

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، بە گوێرەی ڕاگەیاندنی بنکەی ئینتەرنێتیی «فوتساڵ ڕانکینگ» تیپی فوتساڵی ئێران لە تازەترین ڕیزبەندیی بە ١٦٠٩ خاڵ، ھەروا لە پلەی شەشەمی جیھان و یەکەمی ئاسیادایە.

تیپی فوتساڵی ژاپۆنیش لە پاش ئێران بە ١٣٦٨ خاڵ لەپلەی دووھەمی ئاسیاو چواردەھەمی جیھاندایە.

بە گوێرەی ئەم ڕیزبەندییە تیپی فوتساڵی ئیسپانیا لە پلەی یەکەمی جیھاندا وەستاوە.