پەرە سەندنی ھاوکاریی فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێی ئێران و بەلژیک
May 28, 2021 13:36 Asia/Tehran
سەرۆکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران و بەلژیک لە سەر ھاوکاریی ھاوبەشی ھەردووک فراکسیۆنەکە لە داھاتوویەکی نزیک دا پێیان داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «شەھابەددین عەزیزی خادم» سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران و «مەھدی بەیات» سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەلژیک ڕۆژی ھەینی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لە بارەی گۆڕینەوەی زانست و بەرز کردنەوەی پلەی پسپۆڕی لە ئاستی نیشتیمانی و زانکۆیی دا وتووێژیان کرد.
خادم و بەیات لە سەر ئەوە ڕێکەوتن کە ڕێککەوتننامەی ھاوکاریی نێوان فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێی ئێران و بەلژیک ببەسترێت.