چێڵسی لیگی پاڵەوانانی ئەوروپای بردەوە
یانەی تۆپی پێی چێڵسی لە فیناڵی تەواو بەریتانیی لیگی پاڵەوانانی ئەوروپا لە بەرامبەر مەنچستەر سیتی بە سەرکەوتنی یەک بە سفر گەیشت و بوو بە براوەی ئەم رووداوە گرنگە .
یانەی تۆپی پێۆی چێڵسی لە فیناڵی سەرلەبەر ئینگلیسیی لیگی پاڵەوانانی ئەوروپا لە بەترامبەر مەنچستەر سیتی بە سەرکەوتنی یەک بە سفر گەیشت و بوو بە براوەی ئەم رووداوە .
فیناڵی لیگی پاڵەوانانی ئەروپا شەوی رابردوو لە یاریگەی دراگائۆی شاری پۆرتۆی پۆرتوگاڵ بەڕێوەچوو و سەرەنجام چێڵسی بە یاریەکی جوان و رێکوپێک بە سەرکەوتنی یەک بە سفر گەیشت و جامی پاڵەوانەتیی بردەوە .
ئەوە دوھەمین پاڵەوانەتیی شین پۆشکانی لەندەن لە لیگی پاڵەوانانی ئەوروپایە . ئەم یانەیە لە ساڵی 2012 ش ببوو بە پاڵەوان .
مەنچستەر سیتی ش کە بە خەرجێکی زۆر بە فیناڵ گەیشتبوو ، حەسرەتی لەسەر دڵ مایەوە و نەیتوانی ببێتە پاڵەوان .
بە بڕیاری یەکیەتی تۆپی پێی ئەوروپا ( یوفا) نزیکەی 10 ھەزار تەماشاوان ئەم یاریەیان لە نزیکەوەبینی .