ئێران بوو بە میوانداری پێشبڕکێکانی بەیس باڵی کاپی رۆژاوای ئاسیا
May 30, 2021 23:42 Asia/Tehran
بە پشتڕاستکردنەوەی فێدراسیۆنی بەیس باڵی ئاسیا (BFA) ، پازدەھەمین خولی پێشبڕکێکانی بەیس باڵی کاپی رۆژاوای ئاسیا ئەیلوولی ئەمساڵ بە میوانداریی ئێران بەڕێوەدەچێت .
ئەم پێشبڕکێیانە بە ئامادەبوونی 6 تیمی یەکەمی رەنکینگی رۆژاوای ئاسیا بەڕێوەدەچێت و ھەڵبژاردەکانی سریلانکا ، پاکستان ، ھیندستان ، ئێران ، بەنگلادش و نێپاڵ تیایدا ئامادە دەبن .
بڕیارە ئەم پێشبڕکێیانە رۆژانی 28 ی ئەیلوول تا سێی ئوکتوبر ی ئەمساڵ لە زەوی بەیس باڵی یاریگەی ئینقلابی شاری کەرەج ( ناوەندی پارێزگای ئەلبورز لە رۆژاوای تاران ) بەڕێوەبچێت .
دوو تیمی سەرکەوتووی ئەم پێشبڕکێیانە مۆڵەتی ئامادەبوون لە پێشبڕکێیکانی بەیس باڵی پاڵەوانەتیی ئاسیا بەدەست دێنن کە دیسامبری ئەمساڵ لە شاری تای چینگی تایوان بەڕێوەدەچێت.