May 31, 2021 11:22 Asia/Tehran
  • خانمێکی هۆنگ کۆنگی لە هەڵکشان بەرەو لوتکەی ئێڤرێست ژمارەی پێوانەیی خێراترین ئافرەتی شکاند

ژنێکی خەڵکی هۆنگ کۆنگ توانی ژمارەی پێوانەیی هەڵکشانی خانمان بۆ لوتکەی ئێڤرێست بشکێنێ.

 

خانمێکی هۆنگ کۆنگی بەناوی تسانگ یین هانگ کە مامۆستایە لەماوەی٢٥کاژێر و پەنجا خولەکدا بەسەر لوتکەی ئێڤێرێستدا هەڵکشا. هانگ پاش ئەو هەڵکشانە گوتی: من هەست بە هێمنی و خۆشحاڵی دەکەم چونکە چوار ساڵ بوو لەبارەی ئەو بابەتە لەگەڵ هاوڕێکانم و قوتابیانم قسەم دەکرد. ئەگەر ئامانجتان بگەیێننە ئاستێکی باڵاتر، دەتوانن بەدەستی بێنن.

ئەو مامۆستاو کەژوانە کە ژمارەی پێوانەیی هەڵکشانی خێرا بۆ بەرزترین لوتکەی جیهانی شکاندووە، گوتی: بەڕای من بۆ گەیشتن بە ریکۆردێک سێ هۆکار پێویستە. یەکەمیان هێز وتوانای ناخەکی ئێوە زۆر گرینگە. دووهەم گرینگایەتی کاری گرووپی و تیمییەو سێهەمیش شانسە کە گرینگەو هەڵبەت دەبێ بڵێم کە توانای فیزیکی و جەستەییشتان زۆر گرینگە.

سەرپەیڤ