پرۆڤەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە مەنامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397140-پرۆڤەی_تیپی_نیشتیمانیی_تۆپی_پێی_ئێران_لە_مەنامە
یەکەم پرۆڤەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بۆ ئامادە بوون لە کێبەرکێکانی یەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر بەرپا کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2021 10:55 Asia/Tehran
  • پرۆڤەی  تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە مەنامە

یەکەم پرۆڤەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بۆ ئامادە بوون لە کێبەرکێکانی یەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، ئەم پرۆڤە یە دوای بە نەرێنی دەرچوونی تاقیکاریی کۆرۆنای یاریزانانی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە مەنامەی پێتەختی بەحرەین دەستی پێ کرا.

یەکەم یاریی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە چوارچێوەی کێبەرکێکانی بەرایی مۆندیاڵی ٢ە٢٢ی قەتەر ڕۆژی پێنج شەممە لە بەرامبەر «ھۆنگ کۆنگ» بەڕێوە دەچێت.

ئەم یارییە کاتژمێر٧ی ئێوارە بە کاتی تاران لە یاریگای «شێخ عەلی بن موحەممەد»ی بەحرەین بەڕێوە دەچێت.

«دراگان سکۆڤیچ» سەرپەرشتیی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێرانی بە ئەستۆیە.  تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێرانی بۆ ھەڵکشان بەرەو قۆناغی دواتری کێبەرکێکانی بەرایی مۆنئیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر، پێویستی بە سەرکەوتنە بە سەر تیپەکانی ھۆنگ کۆنگ، کامبۆج، بەحرخین و عێراق دا.