سەرکەوتنی تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران بە سەر کەنەدادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397184-سەرکەوتنی_تیپی_نیشتیمانیی_باڵەی_ئێران_بە_سەر_کەنەدادا
تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە یارییەکەی لە بەرامبەر کەنەدا ، دووھەمین سەرکەوتنی خۆی لە ھەڵبژاردەی گەلانی ٢٠٢١ دا تۆمار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 04, 2021 02:22 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران بە سەر کەنەدادا

تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە یارییەکەی لە بەرامبەر کەنەدا ، دووھەمین سەرکەوتنی خۆی لە ھەڵبژاردەی گەلانی ٢٠٢١ دا تۆمار کرد.

تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە چوارەمین یاریی خۆی لە ھەڵبژاردەی باڵەی گەلانی ٢٠٢١ ڕووبەڕووی کەنەدا بووەوەو ئەم تیپەی بە دەرەنجامی سێ بە یەک شکست پێ ھێنا.

تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە ھەڵ و مەرجێکدا ڕووبەڕووی تیپی نیشتیمانیی کەنەدا بووەوە کە لە سێ یارییەکەی پێشووی دوو شکست ھێنانی لە بەرامبەر تیپەکانی ژاپۆن و ڕووسیا تۆمار کرد و سەرکەوتنێکیشی بە سەر تیپەکەی ھۆڵندا بە ناوی خۆیەوە نەخشاند.

ئێران بەم سەرکەوتنەی بە شێوەی کاتی و بەرلە  کۆتایی ھاتنی یارییەکانی ڕۆژی چوارەم سێ پلە لە خشتەی ڕیزبەندییەکاندا ھەڵکشاو گەییشتە پلەی نۆھەم.