دووھەمین تیپی ئاسیایی بەشداری دواقۆناغی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵ دیاری کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397337-دووھەمین_تیپی_ئاسیایی_بەشداری_دواقۆناغی_ھەڵبژاردەی_مۆندیاڵ_دیاری_کرا
تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی سووریا توانی بە سەرکەوتن بە سەر «گوام» دا مۆڵەتی بەشداری لە کێبەرکێکانی دواقۆناغی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵ دەست بخات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2021 06:45 Asia/Tehran
  • دووھەمین تیپی ئاسیایی بەشداری دواقۆناغی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵ دیاری کرا

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی سووریا توانی بە سەرکەوتن بە سەر «گوام» دا مۆڵەتی بەشداری لە کێبەرکێکانی دواقۆناغی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵ دەست بخات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی سووریا توانیی بە بەردەوام کردنی ئەم ڕەوتە باشەی ئێستای لە کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵ، «گوام» بە دەرەنجامی سێ بە سیفر ببەزێنێ.

سووریا بە سەرکەوتنی لەم کێبەرکێیەو دەستخستنی تەواوی خاڵەکان گەییشاتە ٢١ خاڵ و وەک دووھەمین تیپ ھەڵکشانی خۆی بۆ کێبەرکێکانی دواقۆناغی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر یەکلایی کاتەوە.

تیپی دووھەمی تاقمی یەکەمی گروپەکان چین بە ١٠ سەرەتییەوەیە.

سووریا لە تاقمی یەکەمی یارییەکان لەگەڵ تیپەکانی «گوام»، «فیلیپین»، «مالدیڤ» و «چین» ھاوگروپ بوو.

بەرلەمە لە کیشوەری ئاسیاوە بەس ژاپۆن توانی بووی ھەڵکشانی خۆی بەرەو خولی دواتری یارییەکان یەکلایی کاتەوە.