ئەمریکاش بە چۆکدا ھات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397396-ئەمریکاش_بە_چۆکدا_ھات
تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران بە زاڵ بوون بە سەر ئەمریکادا پێنجەمین سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکی خۆی لە ھەڵبژاردەی گەلانی ٢٠٢١ مسۆگەر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 10, 2021 02:29 Asia/Tehran
  • ئەمریکاش بە چۆکدا ھات

تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران بە زاڵ بوون بە سەر ئەمریکادا پێنجەمین سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکی خۆی لە ھەڵبژاردەی گەلانی ٢٠٢١ مسۆگەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران کاتژمێر ٨ و ٣٠ خولەکی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە حەوتەمین کێبەرکێی خۆی لە ھەڵبژاردەی گەلانی باڵەی ٢٠٢١ بۆ ئەمریکا چووە مەیدانەوەو بە دەرەنجامی سێ بە سیفر سەرکەوتنی تۆمار کرد.

سێ گێمی ئەم یارییە بە خاڵەکانی ۲۵ بە ۱۹، ۲۵ بە ۲۳ و ۲۵ بە ۲۳ به قازانجی ئێران تەواو بوو.

بەم دەرەنجامە ئێران بە مسۆگەر کردنی پێنج سەرکەوتن و ١٥ خاڵ لە حەوت یاری دا پلەیەکی دیکە لە خشتەی ڕیزبەندییەکاندا ھەڵکشاوەو لە ئێستادا لە سەر سەکۆی پێنجەمی کێبەرکێکاندا وەستاوە.