پەیامی پیرۆزبایی «سوڵتانی فەڕ» بۆ باڵەکارانی ئێران دوای سەرکەوتنی ھێزمەندانەیان بە سەر تیپەکەی ئەمریکادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397410-پەیامی_پیرۆزبایی_سوڵتانی_فەڕ_بۆ_باڵەکارانی_ئێران_دوای_سەرکەوتنی_ھێزمەندانەیان_بە_سەر_تیپەکەی_ئەمریکادا
وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک، سەرکەوتنی لێبڕاوانەی تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران بە سەر تیپەکەی ئەمریکای پیرۆز کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 10, 2021 08:18 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی «سوڵتانی فەڕ» بۆ باڵەکارانی ئێران دوای سەرکەوتنی ھێزمەندانەیان بە سەر تیپەکەی ئەمریکادا

وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک، سەرکەوتنی لێبڕاوانەی تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران بە سەر تیپەکەی ئەمریکای پیرۆز کرد.

«مەسعود سوڵتانی فەڕ» وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران لە پەیامێکدا سەرکەوتنی پڕلەشانازیی تیپی نیشتیمانیی باڵەی وڵاتی بەسەر تیپی نیشتیمانیی ئەمریکا لە کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی گەلانی باڵە پیرۆز کرد.

لە دەقی پەیامەکەی وەزیری وەرزش و لاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دا ھاتووە:

                                     بەناوی خودا

جەنابی ڕێزدار «داوەرزنی» سەرۆکایەتیی ھێژای فیدراسیۆنی باڵەی ئێران : سەلام عەلەیکوم

درەوشانەوەی لوتکەیی باڵەکارانی وڵاتەکەمان و سەرکەوتنی لێبڕاوانەیان بە سەر تیپی نیشتیمانیی ئەمریکا جارێکی تر بایەخی لاوانی خاوەن بەھرەی ئێرانیی لە باڵاترین گۆڕەپانی جیھانی دا سەلماند.

ئەم سەرکەوتنە جێی شانازییانە کە بووەتە ھۆی گەشانەوەی گەلی مەزنی ئێران ، لە بەڕێوەبەران، کادێرانی تەکنیکی و ھونەری و باڵەکارانی بوێرو ماندویی نەناسی وڵاتەکەمان و ھەروەھا لە بنەماڵەکانیان و لە تێکڕای جەماوەری جێی شانازیی ئێرانی خۆشەویستمان پیرۆز دەکەم.

مەسعود سوڵتانی فەڕ