ھەڵبژاردەی پۆمسەی ئێران بوو بە دوھەمی ئاسیا
حوزهیران 14, 2021 23:23 Asia/Tehran
ھەڵبژاردەی پۆمسەی ئێران بوو بە دوھەمی ئاسیا .
شەشەمین دەورەی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی پومسەی ئاسیا رۆژی دوشەممە بە ئامادەبوونی 88 وەرزشکار لە 11 وڵاتەوە لە شاری بەیرووت بەڕێوەچوو .
لە کۆتایی ئەم پێشبڕکێیانەدا ھەڵبژاردەی پۆمسەی ئێران لە دوو گروپی پیاوان و ژنان دا بە وەدەسھێنانی 2 مەدالیای زێڕ ، 7 زیو و 2 برۆنز ، بوو بە دوھەمی ئاسیا .
کۆریای باشوور بە 13 مەدالیای زێڕ و یەک زیو لە سەر سەکۆی پاڵەوانەتیی راوەستا و فیلیپین بە یەک مەدالیای زیو و 5 برۆنزیش بوو بە سێھەم .