ئیستوریی «ڕۆناڵدۆ» لە ستایشی «عەلی دایی»دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i397940-ئیستوریی_ڕۆناڵدۆ_لە_ستایشی_عەلی_دایی_دا
«کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ» سەریاری تیپی نیشتیمانیی پۆرتۆگاڵ دوای پەیامە گەرم و گوڕەکەی «عەلی دایی» سەریاری پێشووی تیپی نیشتیمانیی ئێران، ستایشی ئەم ئەفسانە ئێرانییەی تۆپی پێی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 24, 2021 18:11 Asia/Tehran
  • ئیستوریی «ڕۆناڵدۆ» لە ستایشی «عەلی دایی»دا

«کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ» سەریاری تیپی نیشتیمانیی پۆرتۆگاڵ دوای پەیامە گەرم و گوڕەکەی «عەلی دایی» سەریاری پێشووی تیپی نیشتیمانیی ئێران، ستایشی ئەم ئەفسانە ئێرانییەی تۆپی پێی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «ڕۆناڵدۆ» لە کێبەرکێی لەگەڵ تیپی نیشتیمانیی فەرەنسا لە یۆیۆ ٢٠٢٠ بە تۆمار کردنی دوو گۆڵ، ژمارەی گۆڵە نیشتیمانییەکانی گەیاندە ١٠٩و شانی لە شانی «عەلی دایی» ئەفسانەی تۆپی پێی ئێران داو ئام بەم جۆرە ھەردووکیان بە ھاوبەشی ناسناوی باشترین گۆڵکاری یارییە نیشتیمانییەکانی جیھانیان بە خۆیان تەرخان داوە.

«عەلی دایی» دوای ئەو ڕووداوە بە دانانی پۆستێک لە ئینیستاگرام «ڕۆناڵدۆ»ی وەک مرۆڤێکی ئیلھام بەخش ناساند ئینجا لە بەرامبەردا «ڕۆناڵدۆ»ش لە ئیستوریی ئینستاگرامی خۆی دا نووسی: پاڵەوانی ڕاستەقینە بۆ ھەتاھەتایە بە پاڵەوانی دەمێنێتەوە، بۆ من زۆر جێگای شانازییە کە وەھا وتەگەلێکی دلۆڤانانەم لە لایەن ھێماو سەرمەشقێکی گەورەی وەک ئێوە لە بارەی خۆمەوە خوێندەوە... سوپاس عەلی دایی