وەرگیرانی چوارەمین پشکی ڕاکردنی مەیدانیی ئێران لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆ
فیدراسیۆنی جیھانیی ڕاکردنی مەیدانی، پشکی «مەھدی پیر جەھان» لە ڕاکردنی ٤٠٠ مەتری بە لەمپەری پشتڕاست کردەوەو ئا بەمجۆرە وەرزشی ڕاکردنی مەیدانیی ئێران بە چوار وەرزشوانەوە بەشداریی کێبەرکێکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ دەکات.
مۆڵەتی یاسایی وەرگرتنی پشکی بواری ڕاکردنی مەیدانیی لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ کۆتایی ھاتووەو فیدراسیۆنی جیھانی پێڕستی تەواوی ئەو وەرزشوانانەی کە مۆڵەتی بەشداری کردن لەم کێبەرکێیانەیان پێ دراوە، ڕاگەیاندووە.
«مەھدی پیرجان» کە لە ڕاکردنی چوارسەد مەتری بە لەمپەردا ڕەچەی ٤٩ چرکەو لەسەدا ٣٣ی تۆمار کرد بوو، دەستخستنی ڕیزی ٣٤ی ڕیزبەندیی جیھانی، پشکی ئۆلەمپیکی مسۆگەر کرد.
بەرلەمە «ئیحسان حەدادی» لە ھاویشتنی دیسک و «حەسەن تەفتیان» لە ڕاکردنی ١٠٠ مەتر بە ئاستی پێویست بۆ مسۆگەر کردنی ئۆلەمپیک گەییشتبوون و «فەرزانە فەسیحی»یش پشکی «یۆنیڤێر سالیتی»ی لە ڕاکردنی ١٠٠ مەتردا دەست خست.
کێبەرکێکانی ڕاکردنی مەیدانیی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لە ٣٠ ژولای ھەتا ٨ی ئاگۆست بەرپا دەکرێت.