ماڵاوایی بەلژیک لە یۆرۆ 2020 ، ئیتاڵیا گەیشتە پێش کۆتایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i398209-ماڵاوایی_بەلژیک_لە_یۆرۆ_2020_ئیتاڵیا_گەیشتە_پێش_کۆتایی
ھەڵبژاردەی تۆپی ئیتاڵیا بە باڵادەستیی دوو بە یەک لە بەرامبەر بەلژیک گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆ 2020 و بوو بە خەنیمی ئیسپانیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 03, 2021 03:41 Asia/Tehran
  • ماڵاوایی بەلژیک لە یۆرۆ 2020 ، ئیتاڵیا گەیشتە پێش کۆتایی

ھەڵبژاردەی تۆپی ئیتاڵیا بە باڵادەستیی دوو بە یەک لە بەرامبەر بەلژیک گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆ 2020 و بوو بە خەنیمی ئیسپانیا.

شەوی رابردوو لە دوھەمین یاری قۆناغی چەرەکی پێش کۆتایی یۆرۆ 2020 ، ھەڵبژاردەکانی ئیتالیا و بەلژیک لە شاری مونیخ رووبەڕووی یەک بووونەوە کە ئەم یاریە جوان و سەرنجڕاکێشە بە باڵادەستیی دوو بە یەکی ئیتالیا کۆتایی ھات تا شاگردانی رۆبێرتۆ مانچینی بەرەو پێش کۆتایی بچن .

نێوبژیڤانیی ئەم یاریە ھەستیارە لە  ئەستۆی سڵاڤکۆ ڤیچینیچ  لە سڵۆڤۆنی بوو .

لە کۆتایی ئەم یاریەدا ، رۆبێرتۆ ئینسینیە کە گۆڵی دوھەمی ھەڵبژاردەی ئیتالیای بە لێدانێکی جوان لەپشت ناوچەی سزاوە تۆمار کرد ، وەک باشترین یاریزانی مەیدان دیاری کرا .