ته‌مووز 05, 2021 13:42 Asia/Tehran
  • هەماهەنگیە وەرزشیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ کران

لەسەر داوای جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەولێر کۆبونەوەیەکی گرنگ بەئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراق و بڕیاردەری لیژنەی وەرزش و لاوانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجام دەدرێت.

 

ئارەزوو محەمەد بریاردەی لیژنەی وەرزش و لاوان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ میدیای PUKmedia  ووتی: ھاورێ لەگەڵ دکتۆر دیار تەیب بەرواری جێگری لیژنەی وەرزش و لاوان و  رەعد حەمودی سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراقی لەسەرداوای جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان  قوباد تاڵەبانی سەردانی ھەولێرمان کردو کۆبوینەوە بەمەبەستی تاوتێکردنی چەند پرسێکی گرنگ تایبەت بەوەرزش لە عیراق و ھەرێمی کوردستان.

وتیشی: کۆبونەوەکەمان لەچەند تەوەرێک پێکهاتبوو، کە یەکێک لەوانە چۆنیەتی بەپیشەییکردنی وەرزش بوو، واتە وەرزش ببێتە پیشەیەکی سەرەکی بۆ وەرزشکاران، هەروەها جیاکردنەوەی وەرزش لەسیاسەت، چیتر رێگە نەدرێت دەستی سیاسی لەناو ئەم بوارە گرنگەکەدا هەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا: ھەماھەنگی سێکتەرەوەرزشیەکان کردەوە لە نێوان بەغداو ھەولێرو ھەروەھا باسمان لە پاڵپشتی وەرزش کرد لەرێگەی کەرتی تایبەتەوە، چونکە لەئێستادا وەک روونە وەرزش لەلایەن حکومەتەوە گرنگی پێنادرێت تاوەکو بتوانین لەرێگەی کەرتی تایبەتەوە گەشەی پێ بدەین.

سەرپەیڤ