درەوشانەوەی منداڵانی ھونەرمەندی ئێرانی لە ئۆلەمپیادی ھونەریی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i398505-درەوشانەوەی_منداڵانی_ھونەرمەندی_ئێرانی_لە_ئۆلەمپیادی_ھونەریی_ئەمریکا
منداڵانی ھونەرمەندی ئێرانی توانییان لە شەشەمین ئۆلەمپیادی ھونەریی دامەزراوەی نێونەتەوەیی ھونەری منداڵ لە واشێنگتۆنی ئەمریکا خەڵات وەربگرن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 11, 2021 06:25 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی منداڵانی ھونەرمەندی ئێرانی لە ئۆلەمپیادی ھونەریی ئەمریکا

منداڵانی ھونەرمەندی ئێرانی توانییان لە شەشەمین ئۆلەمپیادی ھونەریی دامەزراوەی نێونەتەوەیی ھونەری منداڵ لە واشێنگتۆنی ئەمریکا خەڵات وەربگرن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، ئەم ئۆلەمپیادە بە تەوەرەی «ھونەرو وەرزش» لە ساڵی ٢٠٢٠ بەرپاکراو لە لایەن مەکۆی پەروەردە کردنی ھزری منداڵانی ئێرانەوە ١٥ بەرھەم ڕەوانە ئەم کێبەرکێیانە کرا.
«سەوگوڵ فەتاحی» ۱۲ ساڵان، «راستین جافری» ۸ ساڵان و «هەستی عابیدی» ٩ ساڵان توانییان لە شەشەمین ئۆلەمپیادی ھونەریی دامەزراوەی نێونەتەوەیی ھونەری منداڵ لە واشێنگتۆنی ئەمریکا خەڵات وەربگرن.

ھەروەھا «عەلی غوڵامی» ١٢ ساڵان و «حوسنا ئەسکەندەری» ٩ ساڵانیش ئەندامانی دیکەی مەکۆی پەروەردە کردنی ھزری منداڵانی ئێرانن کە لەم ئۆلەمپیادە خەڵاتیان بردووەتەوە.