ئیتالیا بوو بە پاڵەوانی یۆرۆ 2020
ئیتالیا بوو بە پاڵەوانی یۆرۆ 2020 ، ئینگلیس ئەم جاریش نەگەیشتە جام


بە یەکسان بوونی ئیتالیا و ئینگلیس لە کۆتایی 120 خولەک دا ، ئەم یاریە کەوتە لێدانی پێناڵتی و سەرەنجام ئیتالیا بە باڵادەستیی لە لێدانەکانی پێناڵتی دا بوو بە پاڵەوانی یۆرۆ 2020 .

لە فیناڵی یۆرۆ 2020 دا ، ئینگلیس ھێرشبەرانە دەستی پێکرد و لە ھەمان سەرەتای یاریەکەدا لە خولەکی 2 بە لێدانی لووک شاو بە گۆڵ گەیشت .


شاگردانی رۆبێرتۆ مانچینی کە شتێکیان بۆ لەدەستدان نەبوو لە ھەمان سەرەتای نیوەی دوھەم دا یاریەکەیان ھێرشبەرانە دەسپێکرد تا بتوانن یاریەکە یەکسان بکەن و لە خولەکی 65 دا بۆنۆچی گۆڵی یەکسانیی لێدا .

سەرەنجام ھەوڵی ئیتالیا و بریتانیا لە خولەکی 90 و کاتی زیادی دا بێ ئەنجام نەبوو و یاریەکە کەوتە لێدانەکانی پێناڵتی .

لە لێدانەکانی پێناڵتی دا ئیتالیا بە درەوشانەوەی گۆڵپارێزی خۆی جیان لوئیجی دوناروما بە ئەنجامی 3 بە 2 سرکەوت و بوو بە براوەی یورۆ 2020 .





خاڵی جێی سەرنج لە جەژنی پاڵەوانەتیی ئیتالیا ئەوە بوو کە لێئۆناردۆ سپیناتزولا ئەستێرەی پێکراوی ئیتالیا کە لە یاری لە گەڵ بەلژیک تووشی کێش ھات و یاری پێش کۆتایی لە بەرامبەر ئیسپانیا و فیناڵی لەدەستدابوو، بە گۆچانەوە لە جەژنی پاڵەوانەتی دا بەشداری کرد و لە دەستی سەرۆکی یووفا مەدالی پاڵەوانەتیی وەرگرت .