ھونەرمەندێکی وێنەگری ئێرانی خەڵاتی کۆڕەجێژنێکی جیھانیی بردەوە
تهمووز 14, 2021 07:36 Asia/Tehran
میدالیای زێڕی کۆڕەجێژنی «نۆرماندی»ی فەرەنسا گەییشتە ھونەرمەندی وێنەگری ئێرانی «ئەحمەد خەتیری».
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەحمەد خەتیری» بە وێنەی کچێک کە لە کاتی نوێژکردندا ھەڵدەفڕێ، سەرەکی ترین خەڵاتی چل و سێھەمین کۆڕەجێژنی نێونەتەوەیی ھونەری وێنەگرتنی «نۆرماندی»ی فەرەنسا وات میدالیای زێڕی «فیاپ» فیدراسیۆنی جیھانیی ھونەری وێنەگرتنی بە خۆی تەرخان دا.
«سەیید عەبباس ساڵحی» وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران ھەر لەم پەیوەندییەدا لە پەیامێکدا ئەم سەرکەوتنەی لە «ئەحمەد خەتیبی»، مەکۆی فەرھەنگی و ھونەریی مزگەوتی گەورزەی گوڵشەنی شاری گورگان لە باکووری ئێران و ھەروەھا مەکۆی مزگەوتەکان پیرۆزبایی کرد.