ته‌مووز 18, 2021 16:23 Asia/Tehran
  • ئه‌نچیلۆتی داوا له‌ ده‌سته‌ی کارگێری یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌کات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سه‌لاح واژوو بکه‌ن

به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی ده‌نگوباسی به‌ریتانیا، کارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید داوای له‌ کارگێڕی تیپه‌که‌ی کردووه‌ له‌ مێرکاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپول واژووبکه‌ن.

 

له‌مباره‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی زه‌سه‌نی بریتانی بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌نچیلۆتی ئاره‌زوو ده‌کات محه‌مه‌د سه‌ڵاح بگوازێته‌وه‌ پێکهاته‌ی تیپه‌که‌ی، ئه‌ویش له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌گرتنی هه‌وڵه‌کانی یانه‌ی شاهانه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی کلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی لاوی پاریس سانجێرمان له‌م هاوینه‌دا.

 هه‌مان ڕۆژنامه‌ ڕوونیشیکرده‌وه‌ که‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌ هاوشێوه‌ی یانه‌کانی دیکه‌ی وڵاتانی ئه‌وڕوپا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێیکه‌وتووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕیال مکوڕن له‌سه‌ر به‌جێگه‌یاندنی گرێبه‌ستێکی گرانبه‌ها له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌ ئه‌ستێره‌کانی تۆپی پێ له‌ مێرکاتۆی هاوینه‌ی ئێستا. 

جێگای باسه‌ گرێبه‌ستی محه‌مه‌د سه‌ڵاح له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپول له‌ هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستوسێ ته‌واوده‌بێت، به‌ڵام به‌م دواییه‌ ناکۆکی له‌نێوان یاریزانه‌که‌و یۆرگن کلۆپی ئه‌ڵمانی و ڕاهێنه‌ری ڕێدز سه‌ری هه‌ڵدا، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌م ئه‌ستێره‌ میسریه‌ ڕیزی تیپه‌که‌ی به‌جێبهێڵێت و په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌یه‌کی دیکه‌وه‌ بکات.

سەرپەیڤ