جێگری تازەی سەرۆکی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک دیاری کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i398859-جێگری_تازەی_سەرۆکی_لێژنەی_نێونەتەوەیی_ئۆلەمپیک_دیاری_کرا
لە سەدروسی و ھەشتەمین کۆبونەوەی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک ، جێگری تازەی سەرۆکی ئەم دامەزراوەیە ھەڵبژێردرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 21, 2021 13:24 Asia/Tehran
  • جێگری تازەی سەرۆکی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک دیاری کرا

لە سەدروسی و ھەشتەمین کۆبونەوەی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک ، جێگری تازەی سەرۆکی ئەم دامەزراوەیە ھەڵبژێردرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، سەدروسی و ھەشتەمین کۆبونەوەی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک لە تۆکیۆ بەرپاکرا و لە کۆبوونەوەکەدا « نیکۆڵ ھۆرتز» وەک جێگری تازەی سەرۆکی ئەم دامەزراوەیە ھەڵبژێردرا.

«ھۆرتز» تاکە کاندیدی ئەم پۆستە دەھاتە ئەژمار. ناوبراو لە ڕابردوودا مەلەوان بووەو لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە ئەندامی لێژنەی کارگێڕیی «IOC»ـە. بەر لەمە «ئانیتا دیفرانتێز» ئەم پۆستەی لە ئەستۆ بوو.

«دنیس ئەسواڵد»یش بوو بە ئەندامی لێژنەی کارگێڕیی ئەم دامەزراوەیە. «کریستییەن کۆڵێستێر» یاریدەری پێشووی لێژنەی ئۆلەمپیک و پارا ئۆلەمپیکی نەرویژ و کۆنفیدراسیۆنی وەرزشی ئەم وڵاتە، تەنیا چوار ساڵ دوای پەیوەست بوونی بە «IOC» بوو بە ئەندامی دەستەی کارگێڕی.