ئامادە بوونی سەرکردەکانی ١٥ وڵات و دامەزراوەی نێونەتەوەیی لە کەوتنەگەڕی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i398871-ئامادە_بوونی_سەرکردەکانی_١٥_وڵات_و_دامەزراوەی_نێونەتەوەیی_لە_کەوتنەگەڕی_ئۆلەمپیکی_تۆکیۆ
سەرکردەکانی ١٥ وڵات و دامەزراوەی نێونەتەوەیی بۆ بەشڵداری لە ئاھەنگی دەستپێکی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ سەردانی ژاپۆن دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 21, 2021 21:31 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی سەرکردەکانی ١٥ وڵات و دامەزراوەی نێونەتەوەیی لە کەوتنەگەڕی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ

سەرکردەکانی ١٥ وڵات و دامەزراوەی نێونەتەوەیی بۆ بەشڵداری لە ئاھەنگی دەستپێکی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ سەردانی ژاپۆن دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«کاتسۆنۆبۆ کاتۆ» سکرتێری باڵای کابینەکەی «یوشیھیدە سۆگا» ی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ئەم ھەواڵەی لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندو وتیشی: ھەروەھا ٧٠ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانیش بڕیارە ئاھەنگەکە بەسەر کەنەوە.

«ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنساو «نێلۆسانامسرای ئۆیۆن ئەردنه» سەرۆک وەزیرانی مەنگۆلیا، لەو سەرۆکانەی جیھانن کە بەشداری و ئامادە بوونی خۆیانیان لە ئاھەنگەکەدا ڕاگەیاندووە. ھەروەھا «جیل بایدێن» خاتوونی یەکەمی ئەمریکاش بەشداریی ئاھەنگەکە دەکات.

لە خولی پێشوودا لە ئۆلەمپیکی «ڕیۆ»ی برازیل پتر لە ٤٠ کەس لە سەرۆکانی جیھان لە ئاھەنگەکەدا بەشدار بوون کە لە ئێستادا ئەو ژمارەیە بۆ ٢٥ کەس دابەزیوە.

ئەم یارییانە لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ساڵێک پەک کەوتنەوە یەکەمی گەلاوێژی ١٤٠٠، ٢٣ی ژولای لە ٣٣ بوارو ٣٩٩ ماددە بە میوانداریی ژاپۆن بەرپا دەکرێت. ژاپۆن بەرلەمەش میوانداری ئۆلەمپیکی ١٩٦٤ بووە.