یارییەکانی ئۆلەمپیک،،، ترسی کاربەدەستانی ژاپۆن لە ڕابواردنی دووبارە بە «ھۆلۆکاست»
کاربەدەستانی ژاپۆنی، دەرھێنەری ئاھەنگی دەستپێکی ئۆلەمپیکی تۆکیۆیان لە بەر ئەوەی کە لە ساڵی ١٩٨٨ی زایینی لە بەشێکی شانۆکۆمیدیاییەکەی بە «ھۆلۆکاست»ی ڕابوارد بوو، وەدەرنا.
کارناسێکی سیاسی باسی تۆقینی کاربەدەستانی ژاپۆنی و بڕیارە بە ھەنگ و پەلەکەی کردوون بۆ وەدەرنانی خێرای بەڕێوەبەری ھونەریی ئاھەنگی دەستپێکی یارییەکانی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ لە بەر ئەو تاروسە سیاسییەی کە نزیکەی ٢٥ ساڵ لەمەوبەر سەبارەت بە بانگەشەی «ھۆلۆکاست» بەکاری ھێنا بوو.
«کنتارۆ کوبایاشی» دوای ئەوەی کە وێنەی ڕابواردنەکەی بە «ھۆلۆکاست» دوای ئەو ھەموو ساڵە ھەمیسان بڵاو بووەوە بە ھەنگ و پەلە لەو پۆستەی دووریان خستەوە.
«خەلدون ئەلئەزھەری» سەرنووسەری ھەواڵدەریی «ئۆریەنت نیوز» لە ژاپۆن وتی: کاربەدەستانی ژاپۆنی بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بڕیاری سزادانی «کنتارۆ کوبایاشی»یان دەرکردو خێراش جێبەجێیان کرد.
وەزیری کاروباری دەرەوە، سەرۆکی یارییەکانی ئۆلەمپیک و کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی دەوڵەتی ژاپۆن، ئەو بڕیارەیان بە سەر«کوبایاشی» دا سەپاند، وەک ئەوەی گەوررەترین کارەسات لە مێژووی یارییەکانی ئۆلەمپیک دا قەوما بێت.
بیست و سێ ساڵە کە باسی تاروسەکەی «کوبایاشی» دەکرێت لە بارەی«ھۆلۆکاست»ەوە. بەڵام ڕوون نییە کە بۆ ئا لە ئێستادا ھەمیسان ئەو بابەتە بووژێندراوەتەوەو ناوەندی ئەمریکیی دوژمنی نەیارانی زایونی بەیاننامەی ئیدانەکردنەکەی ڕۆژی چوارشەممە دەرکردووە.