ئۆلەمپیک ،،، «موحەممەد ڕەزا گرایی» ڕێی لە فیناڵی ئۆلەمپیک دەکەوێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399294-ئۆلەمپیک_موحەممەد_ڕەزا_گرایی_ڕێی_لە_فیناڵی_ئۆلەمپیک_دەکەوێت
پێنجەمین و دوایین نوێنەری زۆرانی فەرەنگیی ئێران لە ئۆلەمپیک بە سەرکەوتنی بەسەر خەنیمە گورجستانییەکەی گەییشتە قۆناغی کۆتایی ئۆلەمپیک.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 03, 2021 12:10 Asia/Tehran
  • ئۆلەمپیک ،،، «موحەممەد ڕەزا گرایی» ڕێی لە فیناڵی ئۆلەمپیک دەکەوێت

پێنجەمین و دوایین نوێنەری زۆرانی فەرەنگیی ئێران لە ئۆلەمپیک بە سەرکەوتنی بەسەر خەنیمە گورجستانییەکەی گەییشتە قۆناغی کۆتایی ئۆلەمپیک.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، لە درێژەی کێبەرکێکانی زۆرانی فەرەنگیی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ، «موحەممەد ڕەزا گرایی» نوێنەری کێشی ٦٧ کیلۆگرامی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە قۆناغی پێش کۆتایی  بۆ «ڕاماز زۆیدزە» لە گوجستانەوە چووە مەیدانەوەو لە کۆتایی دا بە دەرەنجامی ٦ بە یەک بە سەری دا سەرکەوت و گەییشتە قۆناغی فیناڵ و ئا بەمجۆرە لە ئێستادا تاکە فیناڵیستی زۆرانی ئێرانە لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆدا.

«موحەممەد ڕەزا گرایی» پێش لەمە لە یەکەم ململانێی لە بەرامبەر «جولیان ھورتا» لە کۆلۆمبیاوە ٨ بە سیفر سەرکەوت و لە دووھەمین خەباتیشی لە ململانێیەکی سەخت و دژواردا لە بەرامبەر «فرانک ستابلەر» خاوەنی سێ میدالیای زێڕی جیھان لە ئاڵمانیا ٥ بە ٥ کێبەرکێکەی بردەوەو گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.