سێ یاریزانی تۆپی پێی ئێران پاڵێوراوی باشترین لژیۆنێری حەوتەی ئاسیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399848-سێ_یاریزانی_تۆپی_پێی_ئێران_پاڵێوراوی_باشترین_لژیۆنێری_حەوتەی_ئاسیان
سێ یاریزانی ئێرانیی تۆپی پێ کە لە لیگەکانی ئەورووپا بە باشی دەرکەوتوون لە ڕیزی پاڵێوراوی باشترین یاریزانی نێونەتەوەیی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیادان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 18, 2021 10:08 Asia/Tehran
  • سێ یاریزانی تۆپی پێی ئێران پاڵێوراوی باشترین لژیۆنێری حەوتەی ئاسیان

سێ یاریزانی ئێرانیی تۆپی پێ کە لە لیگەکانی ئەورووپا بە باشی دەرکەوتوون لە ڕیزی پاڵێوراوی باشترین یاریزانی نێونەتەوەیی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیادان.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خەبەر ئۆنلاین، کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە ڕ اوەرگرتنێکدا باشترین لژیۆنێرەکانی حەوتەی ئاشکرا کرد کە «عەلیڕەزا جەھانبەخش» ئەستێرەی تیپی نیشتیمانیی ئێران و «موحەممەد نادری» و «ئەڵڵایارسەییاد مەنش»یشیان تیادایە.

«جەھانبەخش» لە  ململانێی ھەڵبژاردنی لیگی «کۆنفرانسی ئەورووپا» لە بەرامبەر «لۆزان»ی سوییسڕا بە باشی دەرکەوت و توانی دوو گۆڵ و ئاراستەیەکی گۆڵ تۆمار کات.

«نادری»ش لە یەکەم یاریی خۆی بۆ «ئاڵتا سپۆر» بۆ ماوەی ٩٠ خولەک لە مەیداندا بوو کە لە ئەنجام دا توانی لەسەدا ٦٨٧ دووئێلی سەرکەوتووی بە ١٥ تێکۆشان و ١٠ بەرپەرچ دانەوە لەخۆی بەجێ بێنێ.

ئینجا «سەییادمەنش» یاریزانی تیپەکەی ئەورووپاش لە ڕووبەڕوونەوەی تیپەکەی لە بەرامبەر «مینای لە ٣٨ خولەک دا بە باشی دەرکەوت و توانی گۆڵێک و ٣ دریبلی سەرکەوتوو تۆمار کات.