بەشداریی ئافرەتێکی ئێرانی لە کێبەرکێکانی جیھانیی ماتۆرکراس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399910-بەشداریی_ئافرەتێکی_ئێرانی_لە_کێبەرکێکانی_جیھانیی_ماتۆرکراس
فیدراسیۆنی جیھانیی ماتۆڕسواری مۆڵەتی بەشداری لە کێبەرکێکانی جیھانیی تورکیای بۆ «فەھیمە نیعمەتوڵڵاھی» خاتوونی ماتۆڕسواری ئێرانی دەرکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 20, 2021 10:05 Asia/Tehran
  • بەشداریی ئافرەتێکی ئێرانی لە کێبەرکێکانی جیھانیی ماتۆرکراس

فیدراسیۆنی جیھانیی ماتۆڕسواری مۆڵەتی بەشداری لە کێبەرکێکانی جیھانیی تورکیای بۆ «فەھیمە نیعمەتوڵڵاھی» خاتوونی ماتۆڕسواری ئێرانی دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران«ئیسنا»، کێبەرکێکانی جیھانیی ماتۆرکراسی ئافرەتان (WMX) پێنجەمی سپتامبەر لە «قەرە حەسار»ی تورکیا بەرپا دەکرێت و فیدراسیۆنی جیھانیی ماتۆڕسواری، وێڕای ڕەزامەندبوون بە داخوازییەکەی ئێران، بەشداریی «فەھیمە نیعمەتوڵڵاھی»ی لەم کێبەرکێیانەی پەسەند کرد.

«فەھیمە نیعمەتوڵڵاھی» پاڵەوانی ماتۆڕکراسی ئێران، بڕیار وایە وەکو یەکەم خاتوونی ئێرانی لەم کێبەرکێی پاڵەوانەتییەی جیھان دا بەشداریی بکات.