کێبەرکێی تیپە سەربازییەکانی سوپاکانی جیھان، ململانێی ئاشتی و دۆستایەتی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400031-کێبەرکێی_تیپە_سەربازییەکانی_سوپاکانی_جیھان_ململانێی_ئاشتی_و_دۆستایەتی
بەرپرسی بەرپاکردنی کێبەرکێی سەربازییەکانی «ئاغاکانی چەک و چۆڵ» لە ئەسفەھان جەختی کرد: کێبەرکێی تیپە سەربازییەکانی سوپاکانی جیھان، ململانێی ئاشتی و دۆستایەتیی نێوان وڵاتانە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 24, 2021 03:06 Asia/Tehran
  • کێبەرکێی تیپە سەربازییەکانی سوپاکانی جیھان، ململانێی ئاشتی و دۆستایەتی

بەرپرسی بەرپاکردنی کێبەرکێی سەربازییەکانی «ئاغاکانی چەک و چۆڵ» لە ئەسفەھان جەختی کرد: کێبەرکێی تیپە سەربازییەکانی سوپاکانی جیھان، ململانێی ئاشتی و دۆستایەتیی نێوان وڵاتانە.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی ھێزی زەوینیی ئەرتەش، ئەمیری سەرتیپ «موحسین ئازەرئەفروز» بەرپرسی بەرپاکردنی کێبەرکێی سەربازییەکانی «ئاغاکانی چەک و چۆڵ» لە ئەسفەھان ڕۆژی دووشەممە لە یەکەم بەرپاکردنی کێبەرکێ سەربازییەکانی ئەرتەشەکانی جیھان جەختی کرد: بەستێنێکی ھۆر باشمان بۆ بەرپا کردنی ئەم کێبەرکێیانە ئامادە کردووە ھەتا وڵاتان ھاوتەریب لەگەڵ پێوەرە جیھانییەکان بتوانن پێکەوە کێبەرکێ بکەن.

سەرتیپ «ئازەرئەفروز» وتیشی: یەکەم ڕۆژ لە کێبەرکێ نێونەتەوەییە سەربازییەکانی ئەرتەش و سوپاکانی جیھان لە پێنج لق لە بوارەکانی تۆپی ١٢٣ میلیمەتر، تۆپی ١٢٢ میلیمەتری تۆپی گرادو چەک و چۆڵی سوک و قورس  ئەنجامی گرتووە.

بەرپرسی بەرپاکردنی کێبەرکێی سەربازییەکانی «ئاغاکانی چەک و چۆڵ» لە ئەسفەھان لە بارەی مەیدانی بەرپاکرانی ێبەرکێ نێونەتەوەییە سەربازییەکانی ئەرتەش و سوپاکانی جیھانیش وتی: مەیدانەکە لە ھەر ڕوویەکەوە بارستایی ستانداردی ھەیە و تیپە بەشدارەکانیش جەخت لە سەر ئەم خاڵە دەکەنەوە کە لە وەھا مەیدانێکدا دەکری باشترین کێبەرکێ و ململانێ ئەنجام بدرێت.