سێ ئێرانی بوون بە باشترین لژیۆنێری حەوتەی تۆپی پێی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400074-سێ_ئێرانی_بوون_بە_باشترین_لژیۆنێری_حەوتەی_تۆپی_پێی_ئاسیا
سێ یاریزانی تۆپی پێی ئێران بوون بە باشترین لژیۆنێری حەوتەی تۆپی پێی ئاسیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 25, 2021 09:23 Asia/Tehran
  • سێ ئێرانی بوون بە باشترین لژیۆنێری حەوتەی تۆپی پێی ئاسیا

سێ یاریزانی تۆپی پێی ئێران بوون بە باشترین لژیۆنێری حەوتەی تۆپی پێی ئاسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، بە پێی ڕاگەیاندنی ڕۆژی چوارشەممەی ماڵپەڕی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، لە ڕاوەرگرتنی پەیوەست بە ھەڵبژاردنی باشترین لژیۆنێری حەوتە، «عەلیڕەزا جەھانبەخش» بەرگریکاری «فاینۆرد»ی ھۆڵەند، «ئەمیر عابیدزادە» گۆڵپارێزی تیپی دەستەی دووھەمی «پومفرادینا»ی ئیسپانیاو «شەھاب زاھیدی» ھەڵمەتبەری «زوریان»ی ئۆکرانیا لە پێڕستی پاڵێوراوانی باشترین لژیۆنێری حەوتەی تۆپی پێی ئاسیا.

ماڵپەڕی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بە پێی ڕاوەرگرتنەکان، باشترین لژیۆنێری حەوتە لە سەر بۆچوونی کاربەرەکانی ھەڵدەبژێرێت.